رووداو دیجیتاڵ
سێ رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان روویاندا. یەکێکیان لە دەربەندی رانیە؛ یەکێکی دیکەیان لە رێگەی کۆیە- هەولێر و ئەوی دیکە لە سنووری کەلار. لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون.
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی بە رووداوی گوت: "درەنگی شەوی رابردوو، رووداوێک لە رێگەی دەربەندی رانیە روویدا. رووداوەکە بەو جۆرە بوو کە ئۆتۆمبێلێک لە رێڕەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا."
بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین، شۆفێر تەنیا بووە و بەسووکی بریندار بووە.
هاوکات بەرگریی شارستانیی کەلار بڵاویکردەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 4:45 خولەک، بارهەڵگرێک لە گوندی گردەگۆزینە ئاگری گرت."
بەرگریی شارستانیی کەلار دەڵێت: "دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و توانرا لە ماوەیێکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێ."
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی کۆیە - هەولێر نزیک گوندی پیرەر روویدا. ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی هاونیشتمانییەک لە رێرەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا."
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە گوتی: "ئۆتۆمبێلەکە 2 کەسی تێدا بوو و هەردووکیان بریندار بوون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ