رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی خۆپێشاندانی بەشێکی هاونیشتمانییانی گوندی پەروێزخانەوە، زیاتر لە کاژێرێکە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و کەلار داخراوە.
چۆمان ئەحمەد، گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ژمارەیەک هاونیشتمانی خەڵکی گوندی پەروێزخان بۆ کۆمەڵێک داواکاری خۆپێشاندانی ناڕەزایی دەردەبڕن و رێگەی سەرەکی دەروازەکەیان داخستووە."
لە نزیک کاژێر 11:00ـی ئەمڕۆوە رێگەکە داخراوە. چۆمان ئەحمەد دەڵێت، "داوای هاونیشتمانییان سەبارەت بە بەشێکی زەوییەکانیانە کە کەوتووەتە نێو دەروازەکەوە."
لە هەرێمی کوردستان سێ دەروازەی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن، کە جگە لە پەروێزخان، دەروازەکانی باشماخ لە پارێزگای سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ