سەرۆک بارزانی و کۆنسوڵی نوێی فەرەنسا کۆبوونەوە

29-11-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەولێر کۆبووەوە و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد. 
 
رۆژی چوارشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2023، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێم، کۆنسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەولێر کرد. 
 
بەگوێرەی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یان برێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. 
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو بارەگای بارزانی دەڵێت، باسی دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە