رووداو دیجیتاڵ
لە شاری سەوڵاوای رۆژهەڵاتی کوردستان، شەش ئەندامی خێزانێک ژەهراوی بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شارەکە دەڵێت، ژەهراویبوونیان بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووە.
هەینی، 29ـی تشرینی دووەمی 2024 حوسێن جەعفەری، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دەورووبەری کاژێر 19:00ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەندامانی خێزانێک ژەهراوی بوونە، دەستبەجێ تیمێکیان بە دوو ئامبوڵانسەوە رەوانەی ماڵی ئەو خێزانە کرد.
حوسێن جەعفەری گوتی، دوای گەیشتنی تیمەکانیان دەرکەوتووە شەش کەس لە ئەندامانی ئەو خێزانە بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە ژەهراوی بوون و دوای فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە، بۆ نەخۆشخانەی شاری سەوڵاوا گوێزرانەوە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سەوڵاوا دەڵێت، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە، پێویستە خەڵک کۆنترۆڵی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بکەن بۆ ئەوەی رووداوی لەو شێوەیە روونەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ