رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو سەر بە قەزای دەشتی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی شەڕکردن لەنێوان ئەندامانی خێزانێکدا دوو کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە ئەمشەو لەنێوان ئەندامانی خێزانێک روویداوە، کاروان عارف محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، لەبارەی هۆکاری رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، "سەرجەم بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون، پێدەچێت بە فیشەک بریندار بووبن".
بە گوتەی کاروان عارف محەممەد، ئەوانەی تەقەیان کردووە، هەڵاتوون و پۆلیسی دارەتوو و قەزای دەشتی هەولێر خەریکی ئامادەکردنی پەڕاون لەبارەی رووداوەکە و دۆسیەکە دەخرێتە بەردەم داداوەری ئێشکگر.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو دوو کەسەی کوژراون ئامۆزای یەکدی بوون.
رۆژی 23ی کانوونی یەکەمی 2020 گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا ئاماری تاوانەکانی ئەو ساڵەی بە هەموو جۆرەکانییەوە خستەڕوو و ئاماژەی بەوە دا کە لەو ساڵەدا 10 هەزار و 681 تاوان کراون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 846 تاوان ئاشكراكراون و دراون بە دادگا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ