لە دووبز گەنجێکی کورد بە دووکەڵی زۆپا گیانی لەدەستدا

29-12-2021
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
نیشانەکردن دووکەڵی زۆپا دووبز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک بەهۆی دووکەڵی زۆپاوە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان گیانی لەدەستدا.
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووبز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "عومەر کەریم نای ئەو کەسەیە کە گیانی لەدەستداوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە و تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکی کردووە."
 
محەممەد قادر هاوڕێی عومەر بە رووداوی راگەیاند "شەو بەهۆی سەرماوە دوو زۆپای بردووەتە ژوورەوە و تا نیوەڕۆ ئاگادارنەبوونە لەگیانلەدەستدانی، کاتێک دەرگای ژوورەکەیان کردووەتە بینیویانە دووکەڵێکی زۆر لەژوورەیە و عومەر گیانی لەدەستداوە."
 
ئەو هاوڕێیەی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، عومەری هاوڕێی لەگەڵ کەسوکاری کارگەی بلۆکییان هەیە و هەر لەوێ کاری کردووە.
 
رۆژی پێنجشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2021 دایکێک و چوار منداڵی بەهۆی دووکەڵی خەڵووز لە گوندی (قوپک) لە قەزای ئاکرێ خنکان.
 
هەروەها رۆژی 26ی ئەم مانگە کرێکارێکی عەرەبی سووریا بەهۆی هەڵمژینی غازی خەڵووز گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."