حکومەت: هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان نییە

29-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەواڵی هەبوونی بارەگای ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی، 29-12-2023، ئەوەی لە بەرامبەر هەواڵێکی گرووپە چەکدارەکان راگەیاندووە کە بە "هێزی لە یاسا دەرچوو" ناوی بردوون.
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردومانکردووە. ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە، بە ئامانجگرتنی هەولێر هەر جارەی بە بیانوویەک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە".
 
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەدوای جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە 100 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
 
ئەو گرووپانە هەر جارە و بیانوویەک بۆ هێرشەکانیان دەهێننەوە، وەکو هەبوونی بنکە و بارەگای هێزی ئەمریکی و ئیسرائیلی، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا هەبوونی بنکە و بارەگای ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە