لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری بەردەڕەش دوو کەس گیانیان لەدەستدا

29-12-2024
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئۆتۆمبێلێک لە سنووری بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک وەرگەڕا. هاتووچۆی بەردەڕەش دەڵێت "دوو ئەندامی خێزانێک بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە." 
 
رووداوەکە کاژێر 07:00ـی ئێوارەی دوێنێ (شەممە) روویداوە، بەڵام دوای کاژێر 11:00ـی شەو پێیان زانیون و توانراوە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە رزگار بکرێت.
 
سەرچاوەیەک لە هاتووچۆی بەردەڕەش بە رووداوی گوت "لە رووداوەکەدا کچ و دایکێک گیانیان لەدەستدا."
 
ئەوانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دا بوون، دایک و کوڕ و کچێکی بوون. دایکەکە ناوی عاسیمە رەشید، بوو و تەمەنی 45 ساڵ بوو، دونیا ئیدریسی کچیشی تەمەنی 15 ساڵ بوو؛ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی هاتووچۆی بەردەڕەش بۆ رووداو، "کوڕەکە ناوی محەممەد ئیدریسە و تەمەنی 20 ساڵە، بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت."
 
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژینگەی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاستی پیسیی هەوای شارەکەی گەیشتووەتە 161 پلە.

هەوای ورمێ "بۆ هەموو کەسێک" مەترسیدارە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایدەگەیێنێت، بۆ دووەمین رۆژ لەسەریەک هەوای شاری ورمێ لە دۆخی "ناتەندروست"ـدایە و ئاستی پیسییەکەی گەیشتووەتە 161 پلە. دەشڵێت، دۆخەکە بۆ هەموو توێژەکان مەترسیدارە.