عێراق مووچەی بۆ 2228 ژنی کوردی ئێزدی بڕیوەتەوە

29-12-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری کاروباری ژنانی ئێزدیی رزگاربوو لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، 2228 کچ و ژنی کوردی ئێزدیی رزگاربوو مووچەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە.

رۆژی 01-03-2021، پەرلەمانی عێراق یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی پەسندكرد. بە گوێرەی یاساکە، دەبێت سەرجەم رزگاربووانی دەستی داعش قەرەبوو بکرێنەوە.
 
سەراب ئیلیاس، بەڕێوەبەری کاروباری ژنانی ئێزدیی رزگاربوو لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا 2228 کچ و ژنی ئێزدی مووچەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە".
 
سەراب ئیلیاس دەڵێت: "ئێستا تەنیا نزیکەی 30 مامەڵەی ژنانی ئێزدی لامان ماوە". سەراب ئیلیاس گوتیشی: "ئەو ژنە رزگاربووانەی دەستی داعش مووچەی مانگانەیان 800 هەزار دینارە".
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی رزگاربووانی ژنانی ئێزدی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، "ئەوانەی ئێستا پەیوەندییان پێوەدەکەن ژمارەیان کەم بووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەی پێشکێشکردنی داواکارییەکان بەردەوامە بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە یان تازە ئازاد دەکرێن". 
 
لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال لە 3ـی ئابی ساڵی 2014، داعش کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و شەش هەزار و 417 کەسیشی رفاند.
 
تاوەکو ئێستا سێ  زیاتر لە هەزار و 580 کوردی ئێزدی رزگارکراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.