ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە و داوادەکەین هاونیشتمانییان هاوکارمان بن

29-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر دەڵێ، ئاستەنگ لە زۆرینەی رێگەکانی سنوورەکە دروستبووە و داوای هاوکاری لە هاونیشتمانییان دەکات.
 
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە زۆربەی شوێنەکانی سنوورەکەمان دروستبووە. تیمەکان هەموویان سەرقاڵی راماڵینی بەفر و کردنەوەی رێگەکانن، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین هاوکارمان بن".
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: "داواکارین هاونیشتمانییان بۆ سەلامەتی خۆیان هاتووچۆ نەکەن تاوەکو رێگەکان بە تەواوی دەکرێنەوە بۆ ئەوەی قەرەباڵخی دروست نەبیت تا تیمەکانمان بتوانن کاری خۆیان بکەن".
 
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفربارین دەستیپێکردووە و تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.