رووداو دیجیتاڵ
خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئەنبار دەگرێتەوە، بە گوتەی کەشناسیی عێراق خێرایی با دەگاتە 60 کیلۆمەتر لە یەک کاژێردا.
ئەو خۆڵبارینە ئەمڕۆ دووشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2025 چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئەنباری گرتووەتەوە.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەو خۆڵبارینەی ئەنباری گرتووەتەوە لە ئەنجامی بەهێزیی با بووە و خۆڵبارین لەو ناوچانە دروست دەکات کە کراوە و بیابانن.
شەپۆلێکی باران و بەفربارین چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق گوتی: "پێشبینیی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی وایە خێرایی با لە باکووری رۆژئاوای عێراق بگاتە 40 بۆ 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ