هاتووچۆی گەشتیاری لە حاجی ئۆمەران راگیرا

29-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی بەفربارینەوە، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا. بەرپرسانی دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان دەڵێن، هاتووچۆ لای ئەوانەوە ئاساییە.
 
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختیی رێگەکان و نالەباری کەشوهەوا، لەلایەن دەروازەی (تەمەرچینی ئێران) ئاگادارکراینەوە کەوا بە هیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لەدیوی ئێران نەماوە و تەواوی رێگەکان بەستوویانە".
 
دەروازەکە رایگەیاندووە: "داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران دەکەین، ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچۆ سەردانی دەروازەکەمان نەکەن".
 
مەریوان کەریم، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی بەفربارینەوە هیچ ئاستەنگییەک بۆ هاتووچۆ دروست نەبووە و هاتووچۆ بەردەوامە".
 
گوتەبێژی دەروازەی باشماخ گوتی: "هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی 24 کاژێر بەردەوامە".
 
هەر ئەمڕۆ عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هیچ ئاستەنگی و کێشەیەک لە دەروازەکەمان دروست نەبووە و هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی بەردەوامە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.