کوردستان
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بەر لە دەستگیرکردن، تۆمەتبارەکە بە پارە دزراوەکە هەستاوە بە کڕینی ئۆتۆمبێلێک و گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە.
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێ، کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی 400 هەزار دۆلار و 27 مسقاڵ زێڕ لە ماڵێک دەستگیر کردووە.
ئێوارەی دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "تۆمەتبار (ش، ص، ع) مان دەستگیر کرد کە هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانێکی دزیکردن لە ماڵی هاووڵاتییەک لە قەزای خەبات".
لە راگەیێندراوەکەدا ئاسایش ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکە نزیکەی 400 هەزار دۆلار و 27 مسقاڵ زێڕ [ئەمڕۆ بەهای زێڕەکە زیاترە لە 16 هەزار و 700 دۆلار] و سێ مۆبایلی دزیوە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت: "بەر لە دەستگیرکردن، تۆمەتبارەکە بە پارە دزراوەکە هەستاوە بە کڕینی ئۆتۆمبێلێک و گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە، تاوەکو خۆی لە پێش چاوی تیمەکانمان بشارێتەوە".
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر لە زیندان راگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ