لە چەمچەماڵ "ماڵێکی ئارام" بۆ بەخشراوان کرایەوە

30-01-2024
هیدایەت جان
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ ماڵێکی بەناوی "ماڵی ئارام" لە شارەکەدا بۆ بەخشراوان کردەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ماڵی ئارام بۆ بەخشراوانی چەمچەماڵ کرایەوە. رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزاکە گوتی، "10 کەسمان بۆ خزمەتکردنی ئەو ماڵە دامەزراندووە، کە سەرجەمیان خەڵکی چەمچەماڵن".
 
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، "لە 23-08-2020 بە نووسراو داوامان لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ کردنەوەی ماڵێک بۆ بەخشراوان لە چەمچەماڵ تاوەکو ئەو بەخشراوانەی هیچ کەسوکار و سەرپەنایەکیان نییە لەو ماڵەدا کۆیان بکەینەوە".
 
کوێستان محەممەد گوتی، "ماڵی ئارام توانای وەرگرتنی 40 بەخشراوی هەیە و خزمەتگوزارییەکانی وەکو خواردن و جلوبەرگ و هەموو پێداویستییەکانی دیکەیان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و سلێمانی بۆ دابیندەکرێت".
 
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، "کردنەوەی ماڵێکی لەم شێوەیە لە هەرێمی کوردستان یەکەمجارە دەکرێتەوە و لەسەر ئاستی عێراقیش تەنیا یەک ماڵی دیکەی هاوشێوە هەیە و داوای لە وەزارەتی تەندروستی و سەرجەم دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد هاوکاریی ماڵی ئارام بکەن".
 
ماڵی ئارام بەناوی کەسایەتییەکی گەنجی چەمچەماڵ کراوە بەناوی "ئارامە ریشە" کە چەندین ساڵە خۆبەخشانە، بە هاوکاری چەند گەنجێکی دیکەی چەمچەماڵ خزمەتی بەخشراوانی بێ سەرپەنایان کردووە و شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابینکردوون و جلوبەرگ و خۆراکیان پێداون، بیرۆکەی دانانی ماڵەکەش هەر لەسەر داوای ئەو گەنجە بووە و لە رێگەی قایمقامی چەمچەماڵەوە داواکارییەکەی گەیێنراوەتە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دواتر لەلایەن حکومەتەوە کار لەسەر دامەزراندنی ماڵەکە کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.