رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، باندێکی چوار کەسی نێودەوڵەتی بۆ بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانی دەستگیرکردووە، کە لە رێگەی گەدە و کۆمیانەوە مادەکانیان بۆ نێو هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو کەسانە بازرگانی مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵن و خەڵکی ئێرانن.
لەبارەی چۆنێتی ئیشەکەیانەوە، ئاسایش رایگەیاندووە، "ئەم باندە لە شێوەی کەپسول مادەی هۆشبەریان ئامادەکردبوو، بە شێوازی قوتدان لە گەدەیان هەڵیانگرتبوو، هەروەها هەندێکی تر لەو مادە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لە رێگەی کۆمەوە لە جەستەیان حەشاردابوو، دوای دەستگیرکردنیان دەستگیرا بەسەر تەواوی ئەو مادە هۆشبەرانەی کە لە جەستەیاندا حەشاریان دابوو".
ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بە وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە کە ناوەکانیان بریتین لە، (ر ، ع، ص)، (ف، ئـ، م)، (ف ، ح، ر) و (ب، ب، ح).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ