مەسرور بارزانی: ناکرێت چیدی مافەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل بکرێن

30-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی رێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە رێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) کرا." 
 
سەرۆکی حکومەت "دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە ناکرێت چیتر مافەکانی پێشێل بکرێت کە لە دەستووردا زۆر بە روونی دانیان پێدا نراوە." 
 
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە رێگەی گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستوور دەربڕی.
 
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە "ئێمە دوو ساڵە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین و ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردنێکی یاسایی و شەرعی و دەستوورین کە لە هەلومەرجێکی رەوا و پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت." 
 
هاوکات، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر "چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن." 
 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە