سەعدی پیرە: دوای جەژن دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ یەکلایی دەکرێتەوە

30-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، دوای جەژن راستەوخۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە، بابەتی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ یەکلایی دەکرێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بابەتی گرنگی وەزارەتەکان و شێوەی هاوبەشی و گلەیی هەردوولا یەکلایی کراوەتەوە، دوای جەژنیش بابەتی دابەشکردنی پۆستەکان یەکلایی دەکرێتەوە و لە نووسینی رەشنووسەکە گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی."
 
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ زۆر نزیکین، ئامانجمانە حکومەتێکی چالاک پێکبهێنین، چونکە تەنیا حکومەت دەتوانێت تەواوکەری هەموو هەنگاوە سیاسییەکان بێت بۆ دابینکردنی ئارامی و جێگیری وڵاتەکەی."
 
لەبارەی جەژنەوە سەعدی پیرە گوتی، "پێویستبوو یەکڕیزی لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پێویستبوو لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەن لە مەککە یەکەم رۆژی جەژن دیاری کرابووایە، نەک بە سیاسی بکرێت."
 
تاوەکو ئێستا جیا لە کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی و شاندی دانوستاندنی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت، دوو جار مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەتەوە.
 
مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دوایین کۆبوونەوەیان کە 2025-16-03 بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکەیان بە ''ئەرێنی و زۆر باش'' وەسف کرد.

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.