لە سۆران زیاتر لە 8600 قوتوو شیری 'قەدەخەکراو'ی منداڵ دەستیان بەسەردا گیرا

30-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بەسەر زیاتر لە 450 کارتۆن شیری منداڵدا گیرا. بەرپرسی بەشی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران دەڵێت، "شیرەکە ساختە کراوە و شیاو نییە بۆ خواردن."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2024 دەست بەسەر شیرەکاندا گیراوە. ئیسماعیل گوندەژۆری، بەرپرسی بەشی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شیرەکە هۆڵەندییە، بەڵام ساختە کراوە، بە نووسراوی فەرمی ئاگادار کراوینەتەوە کە ئەو شیرە قەدەخەیە."
 
وەزارەتەکانی تەندروستی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی شیرەکەیان قەدەخە کردووە. ئەو شیرەی ئەمڕۆ دەستی بەسەردا گیراوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە و هاوردەکاران ناسراون.
 
ئیسماعیل گوندەژۆری دەڵێت، "هەوڵدەدەین لە رێگەی بریکارەکانی دابەشکاری شیرەکەوە تەواوی ئەو شیرە لە بازاڕەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبکەینەوە و لەنێوی ببەین."
 
شیرەکە لە چەند دووکان؛ مارکێت و دەرمانخانەیەکی ناحیەی دیانەدا بووە و نزیکەی 200 کارتۆنی قوتووی گەورە و 260 کارتۆنی قوتووی بچووک، کۆی گشتیی قوتووەکانیش زیاترە لە 8 هەزار و 600 قوتووی شیرن.
 
بەرپرسی بەشی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕوانی رێنوێنیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بۆ چۆنێتی لەنێوبردنی شیرەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.