لە سلێمانی 'عەرەبانەیەک' لە باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و کرێکارێک دەکوژێت

30-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سلێمانی لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکدا، "عەرەبانەیەک" بەسەر کرێکارێکدا دەکەوێتەخوارەوە و بە سەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە کرێکارەکە گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی بای سلێمانی بووە، بە گوتەی شایەتحاڵێک بۆ رووداو، "عەرەبانەکە لە نهۆمی 25ی باڵەخانەکەوە بەسەر کرێکارەکەدا کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداری کردووە."
 
عوسمان زیندانی، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ‏كرێكارانی ‏بیناسازیی ‏كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئامێرێک لە نهۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەیەکەوە لە سلێمانی کەوتەخوارەوە و بەر سەری کرێکارەکە کەوت و بە سەختی برینداری کرد."
 
کەمێک پێش ئێستا و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە کرێکارەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کرێکارەکە خەڵکی سووریایە و ماوەیەکە بۆ کارکردن هاتووەتە سلێمانی. کرێکارەکە ناوی سامر نووری و تەمەنی 24 ساڵە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەم ساڵ 10 کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.
 
رووداوەکە لە کاتێکدایە، سبەی 1ی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهانە و لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش پشووی فەرمییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە