رووداو دیجیتاڵ
پاسێک کە چەند قوتابییەکی بنەڕەتی تێدابووە و بۆ سەیران چوونەتە کونەماسی، لە کاتی گەڕانەوەدا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و "14قوتابی" بریندار بوون.
رۆژی چوارشەممە، سامان نادر، بەرێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122، بە پێشەوا بەختیار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ئەنجامی وەرگەرانی پاسێکی خوێندکاران لە سنووری شارباژێڕ 14 قوتابی بریندار بوون."
بە گوتەی سامان نادر، بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی شار، برینەکانیان سووکن و مەترسی لە سەر ژیانیان نییە.
پاسەکە لە نزیک گوندی کونەماسی قەزای شارباژێر وەرگەڕاوە.
فەرهاد ساڵح، قایمقامی چوارتا بە رووداوی گوت، "بە گوێرەی زانیارییەکانمان، قوتابی قۆناخی بنەڕەتی قوتابخانەی برایەتی گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانین و بۆ سەیران چوونەتە ئەو کونەماسی و دەوروبەری."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ