پارێزگارانی هەولێر و قەزوین رێککەوتنێکیان واژۆ کرد

30-04-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

پارێزگارانی هەولێر و قەزوین کۆبوونەوە؛ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندی و جموجۆڵی بازرگانیی نێوانیان رێککەوتن. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-04-2025، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "پارێزگارانی هەولێر و قەزوین کۆبوونەوە؛ لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکان و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووریی نێوان هەولێر و قەزوین، رێککەوتن."
 
بە گوێرەی پارێزگای هەولێر، فراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و قەزوین، لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش واژۆ کرا.
 
رێککەوتنەکە لە سێ مادە پێکهاتووە؛ مادەی یەکەم باسی ئەوە دەکات هەردوولا رێوشوێنی پێویست بۆ ئاسانکاریی وەبەرهێنان دەگرنەبەر. هاوکات پێشوازی لە شاندی بازرگانی، گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، هاوکاریکردن لە پەرەپێدانی بازاڕی کەرتی تایبەت و رێکخستنی پیشانگەی هاوبەشی هەردوولا دەکەن.
 
لە مادەی دووەمی رێککەوتنامەی نێوان هەولێر و قەزویندا هاتووە، "هەردوولا لەسەر لێکۆڵینەوە لە ئەگەری دامەزراندنی شارۆچکە تایبەتمەندەکان لە بوارەکانی پیشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتیاری و تەندروستی لە هەردوو پارێزگاکەدا رێککەوتن."
 
لە مادەی سێیەمی رێکەوتنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی بەردەوامیدان بە هاوکارییەکان و خستنەڕووی نەخشەڕێگەیەک لە هەردوو پارێزگاکەدا، بەردەوام دەبن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە