'هەژماری من' بۆ رووداو: هیچ ئەندامێکی ئاسایش و هێزەکانی 70 لە سلێمانی تۆمار نەکراون

30-04-2025
ئارێز خالید
دراوی عێراقی و لۆگۆی 'هەژماری من'
دراوی عێراقی و لۆگۆی 'هەژماری من'
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تیمی پڕۆژەی 'هەژماری من' رایانگەیاند، تائێستا 40%ی مووچەخۆر و خانەنشینانی سلێمانی لە پرۆژەکەدا تۆمار کراون، لە هەفتەی رابردووەوە کارەکانیان خێراتر کردووە و 800 کەس لە هەفتەیەکدا تۆمار کراون.
 
تیمی 'هەژماری من' ئەمڕۆ چوارشەممە 30-04-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەفتەی رابردووەوە رۆژانە نزیکەی 100 فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەکەیان لە سلێمانی تۆمار کراوە، لە کاتێکدا پێشتر رۆژانە نزیکەی 10 کەس تۆمار دەکران.
 
بەگوێرەی داتاکانی تیمی پڕۆژەکە کە بۆ رووداو نێردراوە، لە سلێمانی هیچ ئەندامێکی ئاسایش و هێزەکانی 70 تۆمار نەکراون، بەڵام 4256 پێشمەرگەی هێزەکانی 80، 3639 ئەندامی هێزەکانی زێرەڤانی و 9239 خانەنشین تۆمار کراون.
 
هاوکات 63 هەزار و 666 فەرمانبەری مەدەنی و زیاتر لە 44 هەزاری دیکەش لە هەموو چینەکانی دیکە تۆمارکراون، کۆی گشتی 125 هەزار و 461 فەرمانبەر و خانەنشین لە سلێمانی تۆمار کراون.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، تیمەکانی 'هەژماری من' دوو رۆژە گەڕاونەتەوە بۆ بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی و خەریکی تۆمارکردنی فەرمانبەر و خانەنشینانن لە پڕۆژەکە.
 
لە پڕۆژەی 'هەژماری من' تاوەکو ئێستا لانیکەم 750 هەزار مووچەخۆر تۆمار کراون و 600 ئامێری راکێشانی پارەیش دانراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نۆرەی بارهەڵگر لە بازگەی مەخموور

بازگەکانی حکومەتی عێراق مەخموورییەکانیان تووڕە کردووە

"بگەڕێوە" (ئیرجەع)، ئەمە ئەو وشەیەیە رۆژانە لە بازگەکانی حکومەتی عێراق لە مەخموور بە گوێی ئەو هاونیشتمانییانەدا دەدرێتەوە کە دەیانەوێت کاڵا و پێداویستییەکانیان ببەنە نێو قەزاکە. دانیشتووانی مەخموور دەڵێن ئەمە سزایە و دەیانەوێت شارەکە چۆڵ بکەن.