کوردستان
رووداوێکی هاتووچۆ لە کرماشان، وێنەکە لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە و دیمەنەکان رووداوەکەی ئەمڕۆ نین
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە سەر رێگەی بێستوون - سونقوری پارێزگای کرماشان، 7 کەس بریندار بوون.
رووداوەکە بەیانیی رۆژی هەینی، 30-05-2025 لە سەر رێگەی بێستوون - سونقوری سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ 405 وەرگەڕاوە.
مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، لەدوای ئاگاداردنەوەیان، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە دەرهێنانەوەی بریندارەکان کردووە.
بە گوتەی مەسعود قەلعەسفیدی، لە رووداوەکەدا حەوت کەس بریندار بوون کە دوای دەرهێنانەوەیان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدەدەن.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ