رووداو دیجیتاڵ
ساڵانە لە جەژنی قورباندا لە هەرێمی کوردستان وەکو وڵاتە موسڵمانەکانی دیکە، ئاژەڵ بۆ قوربانی سەردەبڕن. گوتەبێژی یەکێتیی زانایان دەڵێت، وشتر، مانگا، مه‌ڕ و بزن بۆ قوربانی شیاون ئەگەر مەرجەکانی قوربانییان تێدابێت.
شەشی حوزەیرانی ئەم ساڵ، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، لە دوای نوێژی جەژنەوە، موسڵمانان دەتوانن قوربانیی بکەن تاوەکو ئێوارەی چوارەم رۆژی جەژن.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وشتر، مانگا، گا، مه‌ڕ و بزن دەتوانرێت بکرێنە قوربانی، بەو مەرجەی مانگا، گا و بزن، لانی كه‌م دوو ساڵیان ته‌وا‌و كردبێت چووبنه ساڵی سێیه‌مه‌وه؛ مه‌ڕیش ده‌بێت ساڵێكی ته‌وا‌و كردبێ".
گوتەبێژی یەکێتیی زانایان گوتی: "دەکرێت خێری وشتر، گا و مانگا بۆ حه‌وت كه‌س بێت، به‌ڵام مه‌ڕ و بزن بۆ یەک کەس دەبێت".
قوربانی به‌و ئاژه‌ڵه ده‌گوترێ، كه له جه‌ژنی قورباندا به‌نیه‌تی خێر و خواپه‌رستی سه‌رده‌بڕدرێ؛ بەگوێرەی ئاینیی ئیسلام، قوربانیی سوننه‌تێكی گه‌وره‌یه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیکات.
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت: "كۆده‌نگی زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یە، كه قوربانیی سوننه‌تی كیفایه‌یه، واته ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك له‌نا‌و خێزاندا بیكات، ئه‌وه سوننه‌تی قوربانییه‌كه بۆ گشتیان دەچێت و خێره‌كه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌نجامی دا‌وە".
گوتەبێژی یەکێتیی زانایان لەبارەی خێری قوربانییەوە ئاماژەی بەوەکرد: "هه‌ر كات قوربانی بکرێت مانای خوداپه‌رستی، دینداری و نزیك بوونه‌وه له خودا دەگەیێنێت؛ خێرێكی یەکجار گه‌وره‌یە و پاداشتی زۆریشی بۆ دانراوه، چونکە ده‌ربڕینی سوپاسگوزارییه بۆ خودا و زیندوو راگرتنی سووننەتی پێغەمبەرانە (دروودی خودایان لێ بێت)".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ