بەهۆی تەقینەوەی مین 9 کرێکار لە پێنجوێن بریندار بوون

30-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

 

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگەوە، 9 کرێکار لە سنووری قەزای پێنجوێن بریندار بوون. بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزاکە دەڵێت، سێ لە بریندارەکان دۆخیان باش نەبووە و رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

دکتۆر خالید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستیی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە کاژێر 08:30ـی بەیانی ئەمڕۆ لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی لە دەشتی کێلو لە پێنجوێن روویداوە".

9 بریندارەکە براونەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە سێ کەسیان رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

بە گوتەی دکتۆر خالید، شەش لە بریندارەکان دۆخیان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بووە. بریندارەکان بە تەندروستی پێنجوێنیان گوتووە، بۆمبێکیان دۆزیوەتەوە و شێوەی نزیک بووە لە نارنجۆک و کۆن بووە، لەکاتی سەیرکردنیدا تەقیوەتەوە.

کرێکارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵیی بوون. بەڕێوەبەری تەندروستیی پێنجوێن گوتی، سەرجەمیان خەڵکی سنووری شارەزوور و قەزای سەیدسادقن لە پارێزگای سلێمانی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.