رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژانی جەژندا بە تەلەفۆن لەگەڵ 20 سەرکردەی جیهان قسەی کردووە و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە بەشێکیان کردووە. یەکێک لەو سەرکردانەی سەرۆککۆماری تورکیا قسەی لەگەڵ کردووە و جەژنەپیرۆزەی لێکردووە؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە.
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی تورکیادا هاتووە، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە دووەم رۆژی جەژندا لە 29-6-2023 پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە نێچیرڤان بارزانی کردووە و هەردووکیان هیوایان خواستووه جه‌ژن؛ ئاشتی، خۆشگوزه‌رانی و به‌ره‌كه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تی بەگشتی و خەڵکی وڵاتانی ئیسلامیی بەتایبەتی بهێنێت.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی له ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركياوه پێگه‌يشتووە.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئه‌ردۆغان پيرۆزبایی جه‌ژنى قوربانى له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، "هه‌روه‌ها له رێگه‌ى به‌ڕێزيانه‌وه پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كرد."
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبایی ئه‌ردۆغان، پيرۆزبايى جه‌ژنى له سەرۆککۆمار و گه‌لى توركيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستوون.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کاتێکدایە، رۆژی 3ی حوزەیرانی 2023، نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتیی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئەنقەرەی کرد و لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی ئەردۆغاندا وەک سەرۆککۆماری تورکیا بەشداربوو.
ئەردۆغان لە ئێوارەخوانێکی تایبەتدا کە بۆ 21 سەرۆکی وڵاتان، 13 سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمانی 12 وڵات، 45 وەزیری دەرەوە و میوانە تایبەتەکانی رێکخستبوو، بەخێرهاتنێکی گەرمی نێچیرڤان بارزانی کرد و گوتی، "نێچیرڤان بارزانی دۆستمان لەنێوماندایە و بەتایبەت دەمەوێ بەخێرهاتنیان بکەم".
بەشێکی دیکە لەو سەرکردانەی ئەردۆغان لە رۆژانی جەژندا قسەی لەگەڵ کردوون بریتی بوون لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا؛ ئولاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا؛ کیریاکۆس میچۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان؛ یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ؛ محەممەد بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات؛ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران؛ تەمیم بن حەمەد ئالسانی و میری قەتەر.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکردەی ئەو 20 وڵات و رێکخراوانەدا گفتوگۆیان لەبارەی پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ