رووداو دیجیتاڵ
گەشتیارێک لە ئاوی دووکان خنکا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی گەڕانن.
رۆژی هەینی، 30ـی حوزەیرانی 2023، سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە زێی دووکان، گەشتیارێکی عەرەب خنکا.
قایمقامی دووکان ئاماژەی بەوەشکرد کە تەرمی گەشتیارەکە لەنێو ئاودا ماوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی. گوتیشی: "زانیاریی وردمان لەبارەی نییە و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی ناسنامەکەی ئاشکرا دەکەین، بەڵام دەزانین کە عەرەبە و گەشتیارە".
لەم مانگەدا زیاتر لە 10 کەس لە ئاودا لە هەرێمی کوردستان خنکاون، کە بەشێکیان گەشتیاربوون. بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 104 کەس لە هەرێمی کوردستان لەنێو ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ