وەزارەتی ئەوقاف: هەر مامۆستایەکی ئایینی بەر لە دادوەر مارەبڕین بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت

30-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، مارەبڕین لە دەرەوەی دادگە رێگەپێدراو نییە. ئاماژە بەوەش دەکات، "هەر مامۆستایەکی ئایینی بەر لە دادوەر مارەبڕین بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت."
 
رۆژی دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025 نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی ئەوقاف، پێویستە هەموو کاروبارەکانی دادگە، پزیشک و رێکارە یاساییەکان تەواو بکرێن، ئەوکات لای مامۆستای ئایینی مارەبڕین بکرێت."
 
بە گوتەی نەبەز ئیسماعیل، هەر مامۆستایەکی ئایینی سەرپێچی رێنوێنییەکان بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
 
هاوکات عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان بە رووداوی گوت، "لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف لێکتێگەیشتی باش لەنێوانمان لەسەر ئەو بابەتە هەیە. ئەم بڕیارە دەرکراوە، بەڵام بەشێکی زۆری خەڵکی پێیەوە پابەند نەبوون، بەتایبەتی ئەوانەی لە گوند و شارۆچکەکان و شوێنە دوورەدەستەکان نیشتەجێن."
 
بە گوتەی عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گرنگە هەموو کەسێک سەرەتا لە دادگە مارەبڕین بکات و دواتر لای مامۆستای ئایینی، "ئەم بڕیارە بۆ کەمبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و ئاگاداربوونی هەردوولایە لە تەندروستی و نەخۆشییەکان."
 
وەکو گوتەبێژی یەکێتیی زانایان دەڵێت، هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ چاودێریکردنی ئەم پڕۆسەیە، بۆئەوەی گرفت دروست نەبێت، بۆیە داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکات پابەندی رێنوێنییەکان بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.