رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بارانەوە لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان، لافاو دروستبوو و زیان بە زەوییە کشتوکاڵییەکان و رێگەی گوندەکان گەیشت.
رۆژی یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2025 لە ناوەندی شاری ئەردەخان و شارۆچکەی مێردینیک-ی سەر بەو پارێزگایە لە کاژێرەکانی ئێوارەدا بارانێکی زۆر باری و لە ئەنجامدا لافاو دروستبوو.
بەهۆی لافاوەوە زیان بە رێگەی گوندەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیشت، هەروەها ئاو چووە نێو چەند ماڵێک.
تیمەکانی فریاکەوتن چوونە گوندێک و دەستیان بە دەستنیشانکردنی زیانەکان کرد.
کەشناسیی تورکیا دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیران لە پارێزگاکانی قەرس، ئەرزەڕۆم و ئەردەخانی باکووری کوردستان بارانی زۆر ببارێت و لە پارێزگاکانی مەڕەش، جۆلەمێرگ و شرنەخی باکووری کوردستانیش بایەکی تووند هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ