لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەرسی باکووری کوردستان حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

30-07-2023
هەوار ئیسماعیل
وێنەیەکی رووداوەکەی هاتووچۆ و کاتی گواستنەوەی تەرمەکان. وێنە: AA
وێنەیەکی رووداوەکەی هاتووچۆ و کاتی گواستنەوەی تەرمەکان. وێنە: AA
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی قامووشان سەر بە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان پاسێکی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا، لە ئەنجامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداو 22ـی دیکەش بریندار بوون.
 
پاسەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی تەممووزی 2023، بە ژمارەیەک سەرنشینەوە لە بورسای تورکیا بەرەو قەرسی باکووری کوردستان بەڕێکەوتووە و لە لۆفەکانی کاراکورت سەر بە شارۆچکەی قامووشان لە قەرس لە بەرزایی 50 مەترەوە کەوتووەتە نێو دۆڵێکەوە. 
 
تیمەکانی ئافاد، پۆلیس، جەندرمە و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئەو بریندارانەیان هێنایە دەرەوە کە لە نێو پاسەکەدا گیریانخواردبوو. 
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان؛ لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسەکەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 22ـی دیکەش بریندارن.
 
بریندارەکان بە ئامبووڵانس گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەرزەڕۆم و قەرس. یەکێک لە بریندارەکان کە تەندروستی ناجێگیربوو، بە هێلیکۆپتەرێکی ئەمبولانس گواسترایەوە ئەرزەڕۆم. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.