رووداو دیجیتاڵ
(هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە - C4JR) کە لە چەند رێکخراوێکی سڤیلی عێراقی پێکدێت، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ) پڕۆژەیەک بۆ یارمەتیدان و قەرەبووکردنەوەی کوردانی ئێزیی رزگاربوو رادەگەیێنن.
هاوپەیمانییەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی دەڵێت، "پڕۆژەکە ئامرازێکە بە زانیارییەکانی رزگاربووان و پسپۆڕان پەرەی پێدراوە، ئامانج لێی بریتییە لە یارمەتیدانی رزگاربووان و دڵنیابوونەوە لەوەی چیرۆکەکانیان بە شکۆ، رێز و هەستیارییەوە بڵاودەکرێتەوە."
رێکخراوەکان دەڵێن، "پڕۆژەکە پێویستە، بۆئەوەی دەنگی هەموو رزگاربووەکان بە رێز و شکۆمەندییەوە بگەیێندرێت."
پڕۆژەکە لەلایەن شێریزان میوالا، پارێزەر و راوێژکار لە دامەزراوەی ژیان راگەیێندراوە. شێریزان لەبارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت، "رزگاربووان بەردەوام باسی چیرۆکەکەیان دەکرد و دەیانگوت، بە بێڕێزییەوە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و ئەم پڕۆژەیەش یارمەتیی رزگاربووان دەدات خۆیان بۆ خۆیان تەرخان بکەن و ئەوەی بیانەوێت باسی بکەن."
راگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە هاوکاتە لەگەڵ دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی.
رێکخراوی داعش لە 3ی ئابی 2024 هێرشی کردە سەر شنگال و دەوروبەری، تێیدا رێکخراوە پەڕگیرەکە هەزاران کوردی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و 6417 دیکەی رفاند.
تاوەکو ئێستا 3570 کوردی ئێزدی رزگار کراون؛ لەو ژمارەیە 1208 کەسیان ژنن؛ 339 کەسیان پیاون؛ 1066 کەسیان کچ و 957 کەسەکەی دیکەیان کوڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ