قایمقامی مێهران: لە 24 کاژێردا27 هەزار زیارەتکار لە دەروازەی مێهرانەوە هاتووچۆیان کردووە

30-07-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی مێهران رایگەیاند، لە 24 کاژێردا زیاتر لە 27 هەزار زیارەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هاتووچۆیان کردوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی تەمموزی 2025، حەیدەر نیعمەتی، قایمقامی شاری مێهران لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، لە شەو و رۆژێکدا 27 هەزار زیارەتکاری ئێرانی و بیانی لە رێگەی دەروازەی سنووریی مێهرانی سەر بە پارێزگاکە هاتووچۆیان کردووە.
 
حەیدەر نیعمەتی گوتی، "ئەو کەسانەی هاتووچۆیان کردووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمە ئایینییەکان لە شوێنە پیرۆزەکان بووە."
 
حەیدەر نیعمەتی ئاماژەی بەوەشکرد، لەو 27 هەزار کەسە 22 هەزار و 352 کەس چوونەتە عێراق، کە 20 هەزار و 163 کەسیان هاووڵاتیی ئێرانی و دوو هەزار و 189 کەسیان بیانی بوون."
 
حەیدەر نیعمەتی گوتیشی، "5 هەزار و 566 کەس گەڕاونەتەوە ئێران کە 477 کەسیان بیانی بوون."
 
چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا هاتووچۆی زیارەتکاران بە دەروازەی سنووریی مێهراندا زیاتر بێت. 
 
پێشتر پارێزگاری ئیلام گوتبووی، بڕیارە وێستگەکانی تەواوکردنی مامەڵەی زیارەتکاران بۆ تێپەڕبوون لە دەروازەکە زیاتر بکرێن، بۆ ئەوەی هاتووچۆ خێراتر بکرێت.
 
دەروازەی سنووریی مێهران لە پارێزگای ئیلامە و یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆ هاتووچۆی گەشتیار و  ئاڵوگۆڕی بازرگانی. بەهۆی نزیکیی زیاتری لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، ساڵانە زۆرترین زیارەتکار هاتووچۆی پێدا دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.