لە لوڕستان دەست بەسەر 124 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

30-07-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای لوڕستان دەست بەسەر 124 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، 13 بارزگانی مادەی هۆشبەریش دەستگیرکراون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-07-2025، یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، 13 بازرگانی مادەی هۆشبەر و 60 فرۆشیاری مادەکەیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری پارێزگاکە دەستگیر کردووە.
 
یەحیا ئیلاهی ئاماژەی بەوە کرد، هەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، لەکاتی پشکنینی شوێنی مانەوەی بازرگانانی مادەی هۆشبەر، دەستیان بەسەر 124 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتووە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە، 132 ئالوودەبووی مادەی هۆشبەریش لە شوێنە گشتییەکانی لوڕستان دەستبەسەر کراون و رەوانەی ناوەندەکانی شیاندنەوە کراون.
 
پارێزگای لوڕستان بەهۆی هاوسنووربوونی لەگەڵ پێنج پارێزگای خوزستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، مەرکەزی، هەمەدان و ئیسفەهانی ئێران، هەروەها دوو پارێزگای کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەکو ترانزێت بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر چی بۆ دەرەوە و چی بۆ نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەکاردەهێندرێت.
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی لوڕستان، ساڵانە لە سنووری پارێزگاکە دەست بەسەر زیاتر لە 15 تۆن مادەی هۆشبەردا دەگیرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.