کشتوکاڵی ئاکرێ: کەمبوونەوەی کارەبا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی برنج

30-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، بەرهەمی برنجی پار بەراورد بە پێرار زیاتر بوو. ئاماژە بەوەش دەکات، دەکرێت کەمبوونەوەی کارەبا زیانی گەورە بە بەرهەمی جووتیارانی کێڵگەکانی برنج بگەیێنێت.
 
رۆژی چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025 فازڵ مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوەوە لە هەرێمی کوردستان، بەگشتی بەرهەمی دانەوێڵە و بەتایبەتی ئەوانەی پشت بە ئاوی باران دەبەستن، بەراورد بە پار کەمتر دەبێت."
 
ساڵی 2023، 7675 تۆن برنج لە ئاکرێ بەرهەمهێندرا. بە گوتەی فازڵ مستەفا، بەرهەمی برنج ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی پێش خۆی زیادی کرد، بەڵام پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ کەم بێتەوە.
 
پار زیاتر لە 10 هەزار تۆن برنج لە ئاکرێ بەرهەم هێنرا. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت: "ئەم ساڵ بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی بارانەوە، پێشبینی دەکەین 7 بۆ 8 هەزار دۆنم زەوی بە برنج بچێندرێت و بەرهەمەکەشی بگاتە نزیکەی 9 هەزار تۆن، ئەمە لە دۆخێکی ئاساییدا."
 
کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی کاریگەری لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئاکرێ دەبێت. فازڵ مستەفا گوتی: "بۆ ئاودانی بەشێک لە برنجی ئاکرێ، پشت بە ئاوی رووبارەکان دەبەستین کە لە رێگەی پەستۆکەوە لەنێو رووبارەکان ئاو دەگوازرێتەوە بۆ کێڵگەکان، بەڵام ئێستا کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێ، پێشبینی دەکەین بەرهەمی برنج بەراورد بە پار ٪35 کەم بکات، واتە لە ئەگەری کەمبوونەوەی کارەبادا پێشبینی دەکەین بەرهەمی برنجی ئەم ساڵمان نزیکەی حەوت هەزار تۆن بێت."
 
پار نزیکەی 11 هەزار دۆنم زەوی لە سنووری ئاکرێ بە برنج چێندرا و بەرهەمەکەی گەیشتە 10 هەزار و 200 تۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.