دکتۆر پێشەنگ کۆچی دواییکرد

30-08-2019
حەکیم داود
-
-
نیشانەکردن پێشەنگ
A+ A-

رووداو - هەولێر

پێشەنگ سەربەست، ئەو منداڵەی نەخۆشییەکی دەگمەنی هەبوو و ئاواتی ئەوە بوو ببێتە پزیشک، ئەمڕۆ (هەینی 30-8-2019) لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کۆچی دواییکرد.

پێشەنگ نەخۆشی کەمخوێنیی "فانکۆنیی" هەبوو، کە بەهۆیەوە مۆخی ئێسکی نەیدەتوانی خڕۆکەکانی خوێن دروستبکات. 

د. پەیمان عەلی، کە سەرپەرشتی چارەسەری پێشەنگی کردووە، دەڵێت "پێشەنگ پێویستی بە چاندنی مۆخ هەبوو، گەیشتبووە ئەو قۆناخەی کە مۆخی بۆ بچێندرێت، بەڵام لە کوردستان، ئەڵمانیا و هیندستانیش رێژەی سەرکەوتنی لە 30% بۆ 35%ی بۆ دانرا، بۆیە خانەوادەکەی رەتیانکردەوە بەو رێژەیە منداڵەکەیان بخەنە ژێر چارەسەری". 

د. پەیمان دەشڵێت، دوایینجار پێشەنگ تووشی خوێنبەربوونی نێو مێشک بوو، بەهۆیەوە مێشکی لەکارکەوت، هەر بەو هۆیەشەوە گوازرایەوە بۆ یەکەی چاودێری چڕ.

سەرەتای ساڵی 2018 پێشەنگ لە بەرنامەی (نۆڕین)ی رووداو بەشداری کرد و گوتی "ئاواتم ئەوەیە ببمە پزیشک و منداڵەکانی هاوڕێم چارەسەر بکەم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشوازیی پاپای ڤاتیکان لە سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ رووداو: داوای پشتیوانیم بۆ رۆژئاوای کوردستان لە پاپای ڤاتیکان کرد

سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، داوای پشتیوانییان لە پاپای ڤاتیکان کردووە "بە هێزی مەعنەویی خۆی." هەروەها گوتیشی، "داوام لە ئەحمەد شەرع کرد نەبێتە شەڕی کورد و عەرەب." خەختی لەوەش کردەوە، هەمووان هەست بە مەترسیی داعش دەکەن