لە هەشت مانگدا 30 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

30-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ئەم ساڵ 30 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. 
 
رۆژی چوارشەممە، 30ـی ئابی 2023، عەبدولقادر ناوپردانی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم ساڵ لە تەواوی هەرێمی کوردستان 30 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و 24 کرێکاریش برینداربوون.
 
ناوپردانی ئاماژەی بەوەکرد، زۆرترین گیانلەداستدانی کرێکاران لە سلێمانی تۆمار کراوە کە 13 کرێکار بووە؛ دوای سلێمانی لە ئیدارەی گەرمیان 8 کرێكار گیانیان لەدەستداوە. لەبارەی شوێنەکانی دیکەشەوە گوتی، لە هەولێر 7 کرێکار، دهۆک 1 کرێکار و لە زاخۆش کرێکارێک گیانیان لەدەستداوە. 
 
یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان حەوت لقی هەیە. عەبدولقادر ناوپردانی گوتی، لە لقەکانی هەڵەبجە و سۆران گیانلەدەستدانی هیچ کرێکارێک تۆمار نەکراوە.
 
بەگوێری ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ئاماری گیانلەدستدانی کرێکاران لە شەش ساڵی رابردوودا بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
- ساڵی 2022؛ 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2021؛ 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2020؛ 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2019؛ 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2018؛ 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2017؛ 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2016؛ 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."