قایمقامی هەڵەبجە: دەبێت لێپرسینەوە لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە بکرێت

30-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ     
 
قایمقامی هەڵەبجە داوا دەکات لێپرسینەوە لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە بکرێت و دەڵێت، هاووڵاتییەکی زۆر سەبارەت بە ئیش و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سکاڵایان هەیە. 
 
رۆژی چوارشەممە 30-08-2023، قایمقامیەتی هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "ماوەی رابردوودا سکاڵایەکی زۆری هاووڵاتییان لە رێگەی نامە و تەلەفۆنەوە بۆ قایمقامیەت هاتووە سەبارەت بە ئیش و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە، بۆیە ئەمڕۆ نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتییان و چۆنیەتی رایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد."
 
بەپێی روونکردنەوەکە، قایمقامی هەڵەبجە داوای لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە کردووە کە بەیەکەوە بچن گوێ لە سکاڵای ئەو هاووڵاتییانە بگرن کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن تاوەکو لە نزیکەوە لە کەموکوڕییەکان بکۆڵنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە "دوور لە هەموو دیسپلینێکی سەربازی و ئیداری وەڵامی قایمقامی داوەتەوە."      
 
لە روونکردنەوەکە ئاماژە بەوەکراوە، "بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە هەوڵیداوە پشێوی دروست بکات، قایمقامی هەڵەبجەش پارێزگار و سەرووی خۆی لەم کارە ئاگادارکردووەتەوە و داواش دەکات لێپرسینەوە لەو بەڕێوەبەرە بکرێت بەرامبەر هاووڵاتییان و ئەرکەکەی کە کەمتەرخەم بووە." 
 
رووداو چەند جارێک پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوو. 
 
دەقی روونکردنەوەکەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە 
 
لە ماوەی رابردوودا سکاڵایەکی زۆری هاووڵاتیان لەڕێگەی نامەو تەلەفوونەوە بۆ قائیمقامییەتمان هاتووە، سەبارەت بە ئیشوکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، ئەمڕۆ خاتوو نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان و چۆنییەتی رایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەی کرد، هاوکات بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجە داوای لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە کردووە کە بەیەکەوە بچن گوێ لە سکاڵای ئەو هاووڵاتیانە بگرن کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەکەن تا لەنزیکەوە لە کەموکووڕییەکان بکۆڵنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێکی سەربازی و ئیداری وەڵامی بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجەی داوەتەوەو هەوڵیداوە پشێوی دروست بکات، هاوکات بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجەش بەڕێز پارێزگارو سەرو خۆی لەم کارە ئاگادار دەکاتەوە، داواش دەکات لێپرسینەوە لەو بەڕێوەبەرە بکرێت کە کەمتەرخەم بووە بەرانبەر هاووڵاتیان و ئەرکەکەی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".