کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە: لە سنووری پارێزگاکەدا 337 بێسەروشوێنبوو هەن

31-08-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەڵێت، لە سنووری پارێزگاکەدا 337 بێسەروشوێنبوو هەن کە 185ـیان منداڵن.
 
ئەمڕۆ هەینی 30-08-2024 لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سنووری پارێزگاکەدا 337 بێسەروشوێنبوو هەن کە 185ـیان منداڵن.
 
لوقمان قادر ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ژمارەیە 6 کەس لە کاتی شەڕی نێوخۆدا بێسەروشوێنبوون و ئەوانی دیکەش بێسەروشوێنبووانی پڕۆسەکانی ئەنفال و کیمیابارانن.
 
تاوانی ئەنفال بە ھەشت قۆناخی یەک لە دوای یەک لە 22ـی شوباتی 1988 دەستیپێکرد و تاوەکو 6ـی ئەیلوولی 1988 بەردەوام بوو کە نزیکەی 182 هەزار هاونیشتمانی شەهیدکران و سەدان کەسیش بێسەروشوێن کران.
 
هەروەها لە کیمیابارانی ساڵی 1988ی هەڵەبجەدا چەندین منداڵ لە خێزانەکانیان دابڕان و تاوەکو ئێستا تەنیا چارەنووسی ژمارەیەکی کەمیان روون بووەتەوە.
 
ئەمڕۆ 30ـی ئاب رۆژی نێودەوڵەتیی بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێیە. بەپێی ئاماری رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە عێراقدا لەنێوان 250 هەزار بۆ یەک ملیۆن کەس لەساڵی 1968ـەوە بێسەروشوێنکراون.
 
بێسەروشوێنکردن لە عێراق لە چەندین قۆناخدا روویداوە و کراوە؛ قۆناخی دەسەڵاتی بەعس لە ساڵی 1968 تاوەکو 2003 لەنێویاندا شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، جەنگی ئێران و عێراق لە ساڵی 1981 تاوەکو 1988، ئەو قۆناخەی کە رێکخراوی قاعیدە لە عێراقدا تووندوتیژی زۆری کرد (2005-2007)، قۆناخی کۆنترۆڵکردنی بەشێکی عێراق لە لایەن رێکخراوی داعش (2014 تاوەکو 2017).

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.