قایمقامی پێنجوێن: ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە

30-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەرچەندە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی ناوچەکە رایگەیاند، ئاگرەکەی پێنجوێن کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام قایمقام دەڵێت، ئاگرەکە بەردەوامە.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاگرەکە بەشی زۆری کوژێندراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە."

پێش قایمقامی پێنجوێن؛ سەردار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نزیک کاژێر 09:15ی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا."

ئاگرەکە چیاکانی سنووری قەزای پێنجوێنی لە پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، لەوانە چیای کچێ، نزارا و کێلوو.
 
 
بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن گوتی، "بەهۆی ئاگرەکەوە دوو هاونیشتمانی خۆبەخش بریندارن و برینی یەکێکیان سەختە و تەندروستی ناجێگیرە."

تاوەکو ئێستا رووبەری سووتانی داری سرووشتی و پاوانی ناوچەکە ئاشکرا نەکراوە.

عەبدوڵڵا حوسێن، باوکی بێستوون کە یەکێکە لە بریندارەکان و دانیشتووی گوندی کواوایە لە پێنجوێن، شەوی رابردوو بە رووداوی گوت، کوڕەکەی 74% جەستەی سووتاوە و بریندارەکەی دیکە کە ناوی ئالان یوسفە 56%ی جەستەی سووتاوە.

ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "ئالان دۆخی تەندروستی باشە، بەڵام بێستوونی کوڕم کێشەی هەناسەدانی هەیە و دۆخی جێگیر نییە".

17ی ئەم مانگە لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ژینگەپارێزێک و پۆلیسێکی دارستان گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.