لە هەرێمی کوردستان تەمەنی خانەنشینبوونی دادوەران و داواکارانی گشتی کرایە 65 ساڵ

30-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی، لە نووسراوێکدا رێنمایی بۆ تەمەنی خانەنشینیی دادوەران و ئەندامانی داواکاریی گشتی بۆ 65 ساڵی دەرکرد. بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پێشتر 63 ساڵ بوو، بەڵام کرایە 65 ساڵ."
 
رۆژی شەممە، 30ـی ئابی 2025، بەرپرسێکی خانەنشینیی گشتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی یاسای عێراق، تەمەنی خانەنشینی تاوەکو 63 ساڵە و لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەر پێویست بوو درێژ دەکرێتەوە تاوەکو 68 ساڵ، بەڵام بەپێی یاسای هەرێمی کوردستان، تەمەنی دادوەری و داواکاری گشتی کراوەتە 65 ساڵ."
 
 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی واژۆی لەسەر کردووە و بە فەرمی تەمەنی خانەنشینییان بووەتە 65 ساڵ.
 

 

 
نووسراوێکی 24ـی ئابی 2025ـی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە کە واژۆی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە و تێیدا هاتووە: "پاڵپشت بە حوکمەکانی مادەی 9 لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی هەموارکراو، یاسای دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 23ـی ساڵی 2007 مادەی 46 بڕگەی (یەکەم و دووەم) و نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 9154 لە 27ـی تەممووزی 2025 تایبەت بە خانەنشینیی دادوەران و ئەندامانی داواکاریی گشتی، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان بۆ 65 ساڵ و لە هیچ بارێکیشدا ماوەی خزمەتیان بۆ درێژ ناکرێتەوە."
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی 22ـی تشرینی دووەمی 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، ژمارە 9ـی ساڵی 2014 پابەند کرد، بەڵام تاوەکو تەممووزی 2024 جێبەجێ نەکرا.
 
بەپێی داتاکان، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 312 هەزار خانەنشین هەن، کە 164 هەزاریان خانەنشینی شارستانین و 148 هەزاریشیان خانەنشینی سەربازین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.