ئەمریکا رێگری لە عەباس و 80 بەرپرسی فەلەستینی دەکات بچنە نەتەوە یەکگرتووەکان

30-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لەنێو ئەو 80 بەرپرسەدایە کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتووی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکا، ڤیزەیان پێنادرێت، لە کاتێکدا فەرەنسا سەرکردایەتیی هەوڵێک دەکات بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستیندا.
 
یەکێتیی ئەورووپا داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات.
 
رۆژی شەممە 30-08-2025 بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "عەباس لەنێو ئەو 80 کەسەیە بڕیاری ڤیزە نایانگرێتەوە."
 
یەکێتیی ئەورووپا داوای کرد واشنتن لە بڕیارەکەی پەشیمان بێتەوە. کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی بلۆکەکە، رایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی رێککەوتنەکانی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی میواندار، ئێمە هەموومان داوا دەکەین پێداچوونەوە بەم بڕیارەدا بکرێت."
 
کالاس، بە پشت بەستن بە "یاسای نێودەوڵەتی"، داوای لە واشنتن کرد هەنگاوە نائاساییەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
 
هەروەها ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی و بە رۆژنامەڤانانی گوت: "نابێت کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ رێگرییەکی لەسەر بێت."
 
بەپێی رێککەوتنێک وەک میوانداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئەمریکا نابێت ڤیزە بەو بەرپرسانە نەدات کە بەرەو رێکخراوە جیهانییەکە دەڕۆن.
 
دەسەڵاتی فەلەستینیش بە هەمان شێوە داوای لە ئەمریکا کردووە بڕیارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و گوتی: "ئەم بڕیارە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی و رێککەوتنی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لە دژییەکیی ئاشکرادایە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.