دەستەی وەبەرهێنان: زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنم لە کەرتی تایبەت وەرگیراوە

30-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، ئەو گەنمەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن عێراقەوە وەرنەگیرابوو، هەمووی لای کەرتی تایبەت ساخکرایەوە. باسی لەوەشکرد: "لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا 40 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە."
 
رۆژی شەممە، 30ـی ئابی 2025، بەرگەشت ئاکرەیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەلایەن هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو، لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 40 هەزار و 830 تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە."
 
لە 15ـی تەممووزەوە وەرگرتنی گەنم لە کەرتی تایبەت دەستیپێکرد. گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت: "بڕیاربوو تاوەکو 15ـی ئاب بەردەوام بێت، بەڵام تاوەکو 20ـی مانگیش هەردوو کۆمپانیا گەنمیان لە جووتیاران وەردەگرت."
 
بە گوتەی بەرگەشت ئاکرەیی، بە هەمان تایبەتمەندییەکانی عێراق گەنم وەرگیراوە؛ تۆنێک گەنمی نمرە یەک بە 550 هەزار دینار و نمرە دوو بە 525 هەزار دینارە، هەردوو جۆرەکەشی هەبووە.
 
بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، وەرگرتنی گەنم لە کەرتی تایبەت بەم شێوەیە بووە:
 
کۆمپانیای خۆشناو لە هەولێر: 18 هەزار و 625 تۆن.
کۆمپانیای خۆشناو لە دهۆک: 9 هەزار و 103 تۆن.
کۆمپانیای قەیوان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری: 13 هەزار و 102 تۆن.
 
پار حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت. ئەم ساڵیش هاوشێوەی پار، حکومەتی عێراق تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار وەردەگرێت.
 
ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری داوە، تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە 10ـی حوزەیرانەوە تاوەکو 20ـی تەممووز دەرگەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستانی کردەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.