رووداو دیجیتاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له ناوچه‌ی فورات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رژمێرییه‌كی گشتی ده‌ستپێده‌كات و جگه له ژماره‌ی دانیشتووان، موڵكایه‌تی و زه‌وی و ئاژه‌ڵیش ده‌ژمێرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووداوی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاژێر 08:00ی به‌یانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له ناوچه‌ی فورات ده‌ستیپێكردووه، چوار هه‌زار تیم بۆ ئه‌و كاره پێكهێندراون و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیشی كاتی ده‌وێت.
ئامانج له سه‌رژمێرییه‌كه، دامه‌زراندنی بنه‌مایه‌كی فراوانی ئامارییه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوچه‌كه و دانیشتووانه‌كه‌ی، بۆئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر بتوانێت باشتر ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ببات، خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات و پرۆژه‌ی گونجاو جێبه‌جێ بكات.
به‌پێی زانیارییه تایبه‌ته‌كانی رووداو کە له ناوچه‌ی فوراته‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، ئه‌و سه‌رژمێرییه ته‌نیا ناوچه‌ی فورات ده‌گرێته‌وه، كه شار و شارۆچکەکانی كۆبانێ، سرین، عه‌ین عیسا، قه‌نایه و چه‌له‌بی له‌خۆده‌گرێت؛ مامۆستایان، كارمه‌ندانی داموده‌زگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر و سه‌رۆكی كۆمۆنه‌كان به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی پلاندانان و سه‌رژمێری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر، سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێرییه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار هه‌زار تیم پێكهێندراون، هه‌ر تیمێك له دوو كه‌س پێكدێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان به شێوه‌ی كاغه‌ز ده‌كرێن، پرۆسه‌ی پۆلێنكردنه‌كه كاتێكی زۆری پێده‌چێت و تاوه‌كو ئێستا كاتێكی دیاریكراو بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دیاری نه‌كراوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ