چیرۆکی ژنە نووسەرێکی سنە؛ 'دکتۆر 20 رۆژی بۆ دانابووم، ئێستا 60 کتێبم نووسیوە'

30-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
عەتییە، جگە لە نووسەری، 25 هەزار کاری دەستیشی هەیە.
عەتییە، جگە لە نووسەری، 25 هەزار کاری دەستیشی هەیە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژنێکی نیڤشکانی سنە، نووسەرە و خۆی کتێبەکانی ساخدەکاتەوە. رۆژانە لەسەر عەرەبانەکەی بەنێو شاردا دەگەڕێت و بەدوای شوێنێکی گونجاو بۆ دانانی کتێبەکانی دەگەڕێت.
 
عەتییە شێخ ئەحمەدی، لەدایکبووی ساڵی 1971ـە و باس لە چیرۆکی ژیان و دەستپێکردنی بە نووسین دەکات و دەڵێت، "لە ساڵی (1999) بەهۆی بەربوونەوە لە سەربان تووشی پچڕانی دڕکە پەتک بووم، ئەو کات پزیشکەکان 20 رۆژ مۆڵەتیان پێدام؛ دوای ئەوەی باش بووم بڕیارم دا ئەگەر دەستەکانم جووڵە بکەن کتێب بنووسم. لەو کاتەوە 60 کتێبم نووسیوە و یەکێک لە کتێبەکانیش ژیاننامەی خۆمە".
 
عەتییە کتێبەکانی بە کوردی و فارسی دەنووسێ و تاوەکو ئێستا 25 دانەیان چاپ کراون.
 
کڕیارێکی کتێبەکانی عەتییە دەڵێت، "بە رێکەوت لێرەوە تێدەپەڕیم، ئەو خانمەم بینی خانمێکی چالاک، نووسەر و ئازیز، بەو دۆخەوە کە لەسەر چەرخە بەڕاستی دەبێ مرۆڤ شانازی پێوە بکات. لە کوردستان کتێبی ئاوا باشی نووسیوە و کاری دەستیش ئەنجام دەدات".
 
عەتییە کاری دەستیش دەکات. کاتێک لە شەقامەکان کتێبەکانی بۆ فرۆشتن دادەنێت، کارە دەستییەکانیشی دەفرۆشێ.
 
عباد زینەبی باسی ئەوە دەکات، "عەتییە خانم ژنێکە بە جەستە کەم توانایە، بەڵام بەهێز و بە ئیرادەیە، ئەو ژنە کوردە نزیکەی 35 ساڵە تووشی ئەو کێشەیە بوو لە سەر ویلچێرە (چەرخ)، بەڵام هەر چالاکی دەکات کاری دەست دەکات و کتێب دەنووسی."
 
عەتییە تاکو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار کاری دەستی هەیە، بەڵام بە هۆی نەبوونی شوێن بۆ فرۆشتن هەمووی لە ماڵ داناوە و تەنیا بەشێکی کەمیان لەگەڵ خۆی بۆ فرۆشتن دەبات.
 
ئەو خانمە هەفتەی دوو رۆژ دەچێتە شەقامەکانی سنە تاوەکو کتێب و کارە دەستییەکانی بفرۆشێت.
 
عەتییە داوا دەکات بەرپرسانی سنە شوێنێکی بۆ دابین بکەن تاوەکو هەمو کتێب و کارە دەستییەکانی تێیدا بفرۆشێت و بتوانێ بەو پارەیەی بەدەستی دەهێنێ کتێبەکانی دیکەشی چاپ بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.