باڵی کامیل حاجی عەلی کۆنگرەی بزووتنەوەیان بایکۆت کرد

30-09-2023
سۆران حوسێن
 باڵی کامیل حاجی عەلی بایکۆتیان کردووە و لە هۆڵی کۆنگرە چوونەتە دەرەوە
باڵی کامیل حاجی عەلی بایکۆتیان کردووە و لە هۆڵی کۆنگرە چوونەتە دەرەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە بەشداریی هەردوو باڵی بزووتنەوەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. گوتەبێژی باڵی کامیلی حاجی عەلی دەڵێت، پێشێلکاری کراوە و ئەوانیش کۆنگرەکەیان بایکۆت کردووە.
 
ئەمڕۆ دوای زیاتر لە ساڵێک لە کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان کەسایەتییەکانی حیزبەکەدا لەسەر پۆستی رابەری گشتی، کۆنگرەی حیزبەکە بەڕێوەدەچێت. بڕیاربوو هەردوو باڵی ناکۆک بەشداریی کۆنگرەکە بکەن، بەڵام گوتەبێژی باڵی کامیل حاجی عەلی دەڵێت، "ئێمە کۆنگرەمان بایکۆت کرد و ناچینە هۆڵی کۆنگرەوە".
 
محەممەد بازیانی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە باڵی کامیلی حاجی عەلی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کۆنگرەمان بایکۆت کرد. لەگەڵ گەیشتنمان بینیمان 100 ناو [لە باڵی عیرفان عەبدولعەزیز] بۆ کۆنگرە زیادکراوە و هەندێک لە ناوی برادەرانی ئێمەش دەرهێنراوە، ئەوەش بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر ئەنجامی کۆنگرەکە دەبێت، بۆیە بایکۆتمان کرد".
 
باڵەکەی بەرامبەر هیچ وەڵامێکی باڵی کامیل حاجی عەلییان نەداوەتەوە و لە هۆڵی کۆنگرەدا بەردەوامن لە رێکارەکانی بەڕێوەچوونی کۆنگرە.
 
دوای کۆنگرەی پێشوو کە 5ـی شوباتی 2022 بەڕێوەچوو، ناکۆکی کەوتە نێوانی عیرفان عەبدولعەزیز و کامیلی حاجی عەلی و لە رێوڕەسمی جیادا هەردووکیان خۆیان وەکو رابەر ناساند. ئەمڕۆ پێش بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکە، محەممەد بازیانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە هەزار ئەندام کۆنگرە دەبەستین".
 
کۆنگرەکە لە هۆڵی پێشمەرگە دەبێت لە شاری سلێمانی. بڕیاربوو کامیل حاجی عەلی و عیرفان عەبدولعەزیز هەردووکیان خۆیان بۆ رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەربژێر بکەن و کۆنگرە بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."