وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: مووچەی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژمارەکەمان

30-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو چەند کاژێرێک پێش راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی حکومەتی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 7 کردووە. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، ئەگەر لە ماوەی 10 بۆ 15 رۆژی داهاتوو، وەزارەتی دارایی هەرێم تەرازووی پێداچوونەوە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، ئەوا مووچەی مانگی 8 دەنێردرێت. 
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 01-09-2025 لیستی مووچەی مانگی 6ـی بڵاوکردەوە و لە چەند رۆژێکدا دابەشکرا. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.