رووداو دیجیتاڵ
چوار هاونیشتمانی لە بیرێکی ئاو لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان خنکان.
رووداوەکە لە ناوچەی چەرمیکی سەر بە ئامەد روویداوە. ئەو چوار هاونیشتمانییە بە مەبەستی پاککردنەوە، چوونەتە نێو بیرەکە.
دوای ماوەیەکی زۆر لە نەبوونی هەواڵ، کەسوکارەکەیان لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادارکردووەتەوە.
تیمەکانی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە ئەو چوار کەسە بەهۆی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە ڤیدیۆ.. لە ناوچەی چەرمیکی ئامەد چوار کەس چوونە نێو بیرێک بۆ ئەوەی پاکی بکەنەوە، هەرچواریان گیانیان لەدەستداوە pic.twitter.com/p6zRyXLvDb
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 30, 2025
تەرمی هەریەک لە محەممەد قەرەباخ (33 ساڵ)، مەمەت قەرەباخ (35 ساڵ)، کەمال قەرەباخ (18 ساڵ) و حەنیفی یەشیلیاپراک (38 ساڵ) لەلایەن تیمەکانی ئافادەوە لە بیرەکە دەرهێندراون و بۆ دادپزیشکی گوێزراونەتەوە.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ