رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند. لە هەڵەبجە یەکێتی و یەکگرتوو و پارتی یەکی کورسییەکیان مسۆگەر کرد.
ئەوەی پەیوەندیی بە بازنەی هەڵەبجەوە هەیە، ئەنجامەکە بەم جۆرەیە: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان 12530 دەنگ و 1 کورسیی بردووەتەوە؛ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 7847 دەنگ و 1 کورسیی بەدەستهێناوە؛ پارتی دیموکراتی کوردستان 4940 دەنگ و 1 کورسیی بەدەستهێناوە.
بەرزان عوسمان محەممەد لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 5224 دەنگی بەدەستهێناوە و براوەی کورسییەکە.
کاوە عەلی کەریم 5249 دەنگی هێناوە و بەو جۆرەش ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەبێت لە فراکسیۆنی یەکگرتوو.
ژاکاو عەبدوڵڵا حەمە ساڵح 470 دەنگی هێناوە و براوەی کورسیی کۆتای ئافرەت دەبێت و دەبێتە ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی فراکسیۆنی پارتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ