بەنگین رێکانی بۆ رووداو: سەری مانگ بەغدا 700 ملیار دیناری دیکە دەنێرێت

30-11-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق رایگەیاند، سەرى مانگ بەغدا 700 ملیار دینارەکەى هەرێمى کوردستان دەنێرێت. گوتیشی، "نۆ فەرمانگەکەى کەرکووکیش ناخرێنە سەر کارگێرى پارێزگاکە تاوەکو دواى هەڵبژاردنى [ئەنجوومەنى پارێزگاکان]."
 
30ـی تشرینى دووەمى 2023، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق بەتۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "سەرى مانگ 700 ملیار دینارەکەى هەرێمى کوردستان دەنێردرێت."
 
ئەم هەفتەیە شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیى ئاوات جەناب نووری، وەزیرى دارایی و ئابوورى سەردانى بەغداى کرد بۆ چارەسەرى پرسی پشکى هەرێمى کوردستان لە یاسای بودجەى گشتى. 
 
ئەو سەردانە لەکاتێدابوو کە بڕیاربوو ئەم هەفتەیەدا وەزارەتى دارایی عێراق لەرێگەى بانکەکانى رەشید و رافیدەین و تى بی ئاى دەست بە رێکارەکانى ناردنى 700 ملیار دینارەکەى هەرێمى کوردستان بکات کە بەشێوەی قەزر دەیداتە هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی 19-11-2023، راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت فەرمانی کارگێڕیی دەکرد بۆ بەستنەوەى نۆ بەڕێوەبەرایەتیى شارەکە بە دیوانى پارێزگاوە، بەڵام بە بڕیارى بەنگین رێکانى ئەو بڕیارەى راکان جبوورى هەڵوەشێندرایەوە. 
 
بەنگین رێکانى جەختی لەوە کردەوە کە "تاوەکو ئێستا وەزارەتەکەى سەرپەرشتى ئەو فەرمانگانە دەکات و ناگوێزرێنەوە بۆ سەر ئیدارەى کەرکووک تاوەکو هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دەکرێت و دواتر بڕیار لەبارەیانەوە دەدرێت."
 
لە رۆژی 1ـی تشرینى دووەمەوە بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق دەستیپێکردووە، بڕیارە لە 18ـى کانوونى یەکەم ئەو هەڵبژاردنە بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان لە یانەی زاخۆ دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان و دەڵێت، "ئەم نازناوە جیهانییه‌، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق".