رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری قوتابخانەیێکی شاری هەولێر لە کاتی خەودا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ (شەممە، 30ـی تشرینی دووەمی 2024) لوقمان مەزن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر بە رووداوی گوت، "سیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەی رێزان لە شاری هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و خێزانەکەی بۆی دەرکەوتووە لە خەودا گیانی لەدەستداوە."
لوقمان مەزن دەڵێت، "هێندەی ئاگاداربین ئەو بەڕێوەبەرە پێشتر هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبووە و دوای پشکنینی پزیشکیش دەرکەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە."
هاوکات کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە شێوازی مردنی ئەو بەڕێوەبەرە کراوە و دەرکەوتووە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە."
سیروان ئەحمەد، دانیشتووی شاری هەولێر، تەمەن 45 ساڵ خاوەنی سێ منداڵ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ